١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٢٩
ھەڵمەتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دژی داعش لە چیای حەمرین

‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین ئۆپراسیۆنێکیان له‌دژی چه‌کدارانی رێکخراوی داعش ده‌ستپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانی عێراق بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش به‌ به‌شداریی هێزه‌کانی سوپای عێراق و یه‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێکردوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ که‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ له‌ شه‌ش میحوه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر سوپا و حه‌شد ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌کانی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ماوه‌ی رابرودودا چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی که‌ بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه‌، چه‌ند هێرشێکی بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئه‌نجامدا و دواتر مسته‌فا کازمی هاته‌ ناوچه‌ی مه‌خمور و پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش کرد.

342/